دۆلار دابەزی و تمەن بەشێوەیەکی خەیاڵی دابەزینی بەخۆوە بینی

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنی کەمێک دابەزی، بەلآم تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکئی خەیاڵێ دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد حاجی رەشید، لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١١٩ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠٠٠٠ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.



AM:10:55:18/02/2019