حەشدی شەعبی پەیامێکی توند ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات

حەشدی شەعبی لەبارەی دەرکردنی هێزەکانیان لە ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق-سوریاوە، پەیامێکی توند ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی شوبات، لە ڕاگەیەندراوێکدا حەسەن ئەلساری، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی (جیهاد و بونیاد)ی سەر بە حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمریکا ناتوانێت هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا دووربخاتەوەو لەبەرژەوەندییان نیە هێزەکانیان بێزار بکات.

وتیشی "ئەمریکا جارێکی دیکە ناتوانێت هێزی وەکو داعش لە عێراق دروستبکاتەوە، چونکە لەئێستادا تواناکانی عێراق بەرزترە".

ئەو پەرپرسەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر واشنتن هەوڵیدا رێگری لە حەشد بکات بچێتە موسڵ و فەلوجە و تکریت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، هەروەها تی حەشد ئامێرێک نییە بە دەست واشنتنەوە، بەڵکو دەزگایەکە و سەر بە فەرماندەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە و خەڵکی ناوچە خۆرئاواییەکانی عێراقیش دەخوازن حەشد لەو ناوچەیە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی داعش سەرهەڵنەداتەوە.



PM:07:50:18/02/2019