هەودا ئەحمەد وێنەیەکی دایکی بڵاودەکاتەوە

خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد هەودا ئەحمەد وێنەیەکی خۆی لەگەڵ وێنەکەی کۆنی دایکی بڵاوکردووەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خامە پێشکەشکاری دیاری کورد، هەودا ئەحمەد وێنەیەکی کۆنی دایکی و وینەیەکی نویی خۆی بلاوکردووە، کە هەردوکیان هەمان کراسیان لەبەردایەوە هەودا ئەو کراسەی دایکی لەبەرکردووە، کە ٣٦ ساڵ پێش ئێستا دایکی پۆشیویەتی.

لەسەر وینەکە هەودا نوسویەتی، "
دایە گیانم لەساڵی١٩٨٣ ھەمان کراسی کوردی ئەمڕۆ منیش پۆشیم خودا تەمەنی دایکم و ھەموو دایکی ھاوڕێیان درێژکات".

وێنەکە بووەتە جێگەی سەرسامی هەودارانی و هەزاران کەس لایکیان کردووە.

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێنزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەیەک وازی لەو کەناڵە هێناوە.




PM:09:09:18/02/2019