مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی لەبەرامبەر پێداگرییەکانی یەکێتی لەسەر گرنگیدان بە كێشەكانی خەڵكی كەركوك و چارەسەركردنی رەوشی شارەكە وەك بەشێك لەو دانوستانانەی كە سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن سوپاسی حزبەکەی دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی سوپاسی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبەکەی کردووەو ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌م هه‌ڵوێسته و سوور بوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانی هه‌رێم، به كێشه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان‌و هاوهه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا، ئاماژه‌ی ڕونن بۆ دونیابینی فراوانی نیشتمانی (ی.ن.ك) كه په‌روه‌رده‌ی تێگه‌یشتن‌و هه‌ڵوێستی به‌رزی سه‌رۆك مام جەلال بووه.
دەقی راگەیەندراوەكە:
كه‌ركوك‌و یه‌كێتی دوو پایه‌ی یه‌ك ستراتیژن
گرنگیدان به كێشه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و هه‌وڵدان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و دانانی پارێزگارێكی "كورد" بۆ شاره‌كه‌مان، كه ده‌بێته هۆكاری چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كان. له ئه‌جێندای وه‌فدی دانوستاندكاری (ی.ن.ك ) بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئێمه‌ی كه‌ركوكی هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
بۆیه به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك‌و ته‌واوی دۆستان‌و خه‌مخۆرانی شاره‌كه‌مانه‌وه، سوپاس‌و ده‌ستخۆشیمان ئاراسته‌ی
هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی
ته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و هه‌ڤاڵان بافڵ تاڵه‌بانی‌و لاهورتاڵه‌بانی‌و وه‌فدی گفتوگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین.
وه‌ك هه‌میشه‌و له سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان، داكۆكی كاری سه‌رسه‌ختی مافی كه‌ركوكییه‌كان، بوون‌و كه‌ركوكیان له چاره‌نو‌وس‌و كێشه‌كانی هه‌رێم جیانه‌كرده‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته و سوور بوونی یه‌كێتی له سه‌ر چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانی هه‌رێم، به كێشه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان‌و هاوهه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا، ئاماژه‌ی ڕونن بۆ دونیابینی فراوانی نیشتمانی (ی.ن.ك) كه په‌روه‌رده‌ی تێگه‌یشتن‌و هه‌ڵوێستی به‌رزی سه‌رۆك مام جەلال بووه.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وپه‌ڕی هه‌ست به لێپرسراوێتییه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم ده‌كات‌و بڕوای پته‌وه‌ی به گفتوگۆ و كاری هاوبه‌شی ته‌واوی هێزه‌سیاسییه‌كان هه‌یه. به‌ڵام كێشه‌كانی خه‌ڵك‌و شاری كه‌ركوكیش وه‌ك به‌شێك له كێشه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان سه‌یرده‌كات، ئه‌م راستییه له هه‌ڵوێست‌و كاره‌كانی یه‌كێتیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوی چه‌سپا و جێگیربوون.
بۆیه به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك‌و خه‌ڵكی خۆڕاگری شاره‌كه‌مانه‌وه سوپاسی ئه‌م هه‌ستی لێپرسراوێتیه ده‌كه‌ین، وه‌ك هه‌میشه په‌یمانی پابه‌ندبوونمان به‌ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جەلال دوپات ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك
١٨ ی شوباتی 2019