راهێنەری بەرشەلۆنە باس لە یاریەکەی لیۆن دەکات


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی" ڤاڵڤێردی ئیسپانی باس لە یاری سبەی دەکات بەرامبەر بە لیۆنی فەرەنسی کە وا بڕیارە لە یاری چوونی قۆناغی شانزە رۆژی سێشەممە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام بدرێت.
راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەکە رایگەیاند" یانەی لیۆن تیپێکی بەهێزەو ئەم وەرزە تا ئێستا لە خولەکە نەدۆڕاوە،یاریزانی زۆرباشیان هەیە وەکو نەبیل فەقیر و دیپای،ئەوان بە کۆمەڵ یاری دەکەن من ئەو یانەیەو شێوازی یاریکردنیانم خۆش دەوێت.
پاشان وتی" تا ئێستا نازانم ئۆمتیتی یاری دەکات لە یاریەکە یان نا، ئەو لەگەڵ ئێمە سەفەری کردووە، پزیشکەکان رێگەیان پێداوە بۆ یاریکردن با بزانین سبەی سەرەکی دەبێت یان نا.
وتیشی ' ئێمە تەنها یەک یاری ئەنجام نادەین بیر لە یاری گەڕانەوەش دەکەینەوە، بەڵام دەمانەوێت خۆمان لەم یارییە یەکلایی بکەینەوەو سەرکەوتن مسۆگەر بکەین و بۆ بردنەوە هاتووین بۆ ئێرە، دەزانین ئەم یانەیە تیپێکی زەحمەتە، ئەوان لە یاریگای خۆیان یاری دەکەن و وەکو ئێمە هەوڵی بردنەوەی یاریەکە دەدەن.



PM:10:57:18/02/2019