چۆن بزانم تووشی گرانەتا بووم



گرانەتا نەخۆشییەکە هۆکارەکەی بەکتریای سالمۆنێلایە یاخود بەکتریای پاراتیفۆ، توشبون بەم نەخۆشییە بەوە جیادەکرێتەوە کەسی تووشبوو تووشی تا لێهاتن دەبێت، ئە م نەخۆشییە بەنەخۆشییەکی زۆر باو  دادەنرێت ساڵانە لەسەرانسەری جیهاندا خەڵکێکی زۆر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەجۆرێک نزیکەی ۲۱ ملێۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لەسەرانسەری جیهاندا وە نزیکەی ۲۰۰٫۰۰۰ بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

چۆن ئەم نەخۆشییە دەگوازێتەوە؟: ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەوەی پیسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.

ـ چۆن بزانم توشی گرانەتا بووم؟

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو ئەوا تووشبوی :

ـ نەمانی ئارەزوی خواردن.

ـ ئازاری سک و هەوکردنی پەریتۆن.

ـ سەرئێشە.

ـ هەبوونی تای بەرز.

ـ خەواڵوبوون.

ـ خوێن بەربوونی ڕێخۆڵەکان ، یاخود گەر بێتو ئەم نەخۆشییە دو بۆ سێ هەفتەی بەسەردا بچێ و چارەسەر نەبێ ڕەنگە ببێتە هۆی کون بونی ڕیخۆڵەکان.

توشبوون بە سکچون یاخود قەبزی.

ئا: هە ـ ف

سەرچاوە: medcinenet




PM:11:08:18/02/2019