ئەندامێکی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە له گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا متمانه نه‌ماوه، ئاماژە بەوەشدەکات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
د. رۆژنووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رووداوی-ی ڕایگەیاندووە، گرێ كوێره‌ی نێوانمان ئه‌وله‌ویات و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، بەڵام له گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا به‌داخه‌وه متمانه نه‌ماوه.
وتیشی،، رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وی گۆران هه‌موو بواره‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و ناوچه دابراوه‌كان بژێوی خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه".
ئەو ئەندامەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی لەوەشکرد، ئێمه وه‌كو پارتی نه‌مان شاردۆته‌وه كه له‌م دۆخه‌دا كه‌ركووك بهداگیركراوهی ده‌زانین، دانانی پارێزگار به‌په‌له له‌وانه‌یه هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر نه‌كات.