وتەبێژی حکومەت: لابردنی پاشەكەوتی موچە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دەبێت

وتەبێژی حكومەتیش رایدەگەیەنێت: تائێَستا تەنیا 317 ملیار دینار هاتووەو هەركاتێكیش ئەو بڕە پارەیەی زیادكراوە بۆ موچە، گەیشتە دەستی حكومەتی هەرێم، ئەولەویەت بۆ لابردنی پاشەكەوت دەبێت.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا یاسای بودجەی 2019ی عیراق جێبەجێنەكراوەو پێویستی بەدەركردنی رێنمایی هەیە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم كراوە، هەمان ئەو 317 ملیار دینارەیە كە ساڵی رابردوو رێككەوتنی لەسەر كراوە.

وتیشی "هەركاتێك بودجە جێبەجێكراو ئەو بڕە پارەیەی زیادكراوە بۆ موچەی فەرمانبەران گەیشتە دەستی حكومەتی هەرێم، هەروەك سەرۆك وەزیرانیش پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر داهاتی زیاتر گەیشتە دەستمان، لابردنی پاشەكەوتی موچە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دەبێت".


AM:09:23:19/02/2019