سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا به‌هۆى كاندیدكردنییه‌وه له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه.
بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مانتاران و "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك كۆمارى توركیا كردووه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، "بیناڵی یه‌ڵدرم" به‌هۆى كاندیدكردنییه‌وه له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان.
وابڕیاره رێكه‌وتى 31 ى ئازارى 2019، هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.