پۆلیسی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا 20 ژنی ده‌رۆزه‌كاریان ده‌ستگیركرد، و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی و ترافیك لایتی دوڕیانی سه‌رچنار به‌بیانوی سواڵكردن و ده‌رۆزه‌كردن ڕاده‌وه‌ستان و كاری نه‌شیاویان كردوه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" نێردراوه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ڕۆژی 30ی 1 بۆ 5ی 2ی 2019 پۆلیسی سلێمانی 20 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سه‌رجه‌میان ژنن، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌گوێره‌ی ماده‌ی 390 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن.
پۆلیس جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌رجه‌م شوێن و شه‌قامه‌كانی ناوشاری سلێمانی به‌تایبه‌ت ترافیك لایته‌كان، به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه.