بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی گەرمیان داوای ڕاگرتنی مووچەی ژمارەیەك فەرمانبەر دەكات بەهۆی ئەوەی بوون بە كەفیلی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری و تا ئێستا قیستەكانیان نەگەڕاندووەتەوە.
لە نووسراوەكەدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەلاری كراوە و وێنەیەكی بۆ"سپی" هاتووە دەڵێت "هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا ناوی ئەو فەرمانبەرانەتان بۆ دەنێرین كە بوون بە كەفیلی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری لە بەڕێوەبەرایەتیمان و قیستەكانیان ماوەیەكی زۆری بەسەرداچووە و نەیانگەڕاندووەتەوە".
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە تكایە بفەرموون بە ڕاگرتن مووچەكانیان تاكوو تۆماری پێشینەی هاوسەرگیری لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەهێنن كە قیستەكانی گەڕاندووەتەوە و پاشان مووچەیان بۆ خەرج بكرێت.