دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە دابەشکردنی نەوت لە سنوری ناحیەی سیراوی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێبکاتەوە.

ئاوات محەمەد بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت" پاش ئەوەی نەوتمان لەبەغداوە بۆ ڕەوانەكرا، ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوت لەناحیەی سیروان دەستپێدەكاتەوە و سەرەتاش گوندەكانی سنوری ئەو ناحیەیە وەریدەگرن".

بەرپرسی دابەشكردنی نەوت ئاماژە بەوە دەکات "پاش تەواوبونی دابەشكردنی نەوت لەسەرجەم گوندەكانی سنورەكە، نەوت لەناو سەنتەری‌ ناحیەی سیروان دابەشدەكرێت و پاشان لەناوچەی هەورامان (تەوێڵەو بیارە) نەوت دەدرێتە هاوڵاتیان".

هەروەها هاتووە،"پرۆسەكە بەهەمان میكانزمی پێشوو دەبێت، واتە بەكۆپی پێناسی باری شارستانی و كارتی زیرەك و بڕی 51 هەزار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت وەردەگیرێت".



PM:05:32:19/02/2019