پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە

وازارەتی کارەبا رایگەیاند، بەم نزیکانە دانانی سیستمی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە و  بڕی کارەبای زیاتریش دەدرێت بە بەھاووڵاتیان.

محەمەد ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، بوجخەی پێویست لەلایەن ئونجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردن و دانانی پێوەری زیرەک تەرخانکراوەو بە چەند قۆنێگێک دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، دانانی ئەو پێوەرە  دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر ھاووڵاتیاندا دروست دەکات و هاوکاریەکی باشێ وەزارەتی کارەبادەکات لە زیادکردنی بەرهەمی کارەبادا

محەمەد ئەمین ھەورامی ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان کردوە، بەپێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک پارەکە خەرج دەکرێت و، پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد، سەرەتاش لە
 مۆڵ و رێستۆرانت و ھۆتێلە پێنج ئەستێرییەکان جێبەجی دەکرێت.
 


PM:07:47:19/02/2019