"کاڕڵ لاگەرفیڵد "دیزاینەری جل و بەرگی جیهانی و بەڕێوەبەری داهێنەری هەردوو کۆمپانیای شەنێڵ "Chanel" و فێندی "Fendi" کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دیزاینەری بەناوبانگی جلوبەرگی جیهانی "کاڕڵ لاگەرفیڵد " کە بەڕێوەبەری داهێنەری هەردوو کۆمپانیای شەنێڵ "Chanel" و فێندی "Fendi" بووە و، یەکێکشبووە لە کەسایەتییە دیارەکانی جیهانی مۆدە، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
کاڕڵ دیارترین کارەکانی و سەرچاوەی ناوبانگە جیهانییەکەی بەهۆی پەیوەندییەکەیەوە بوو بە مارکەی فەڕەنسی بەناوباگ، شەنێڵ و
هەروەها دیزاینی هەموو کۆلێکشنەکانی مارکەکەی خۆی کردووە و بەشداریی کردووە لە دیزاینکردنی بەرهەمەکانی مارکەی "H&M".
کاڕڵ ئۆتۆ لاگەرفیڵد لە ساڵی ١٩٣٣ لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، لەکاتی گەنجیدا چووبوو بۆ شاری پاریس و بووبوو بە یاریدەدەری دیزاین بۆ Pierre Balmain، پێش ئەوەی دەستبکات بە کارکردن لە کۆمپانیای فێندی و کڵەوی لە ساڵەکانی ١٩٦٠کاندا.