بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵەکەیان حەوت منداڵی خێزانێکی سوری لەکەنەدا گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی روداێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵی خێزانێکی سوری لە شاری هالیفاکسی کەنەدا، حەوت منداڵی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی هالیفاکسی کەنەدا رایگەیاند، حەوت منداڵی یەک خێزان کە  بەرەگەز سورین بەگۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستداوەو، دایک و باوکیشیان لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

بەوتەی پۆلیس منداڵەکان تەمەنیان لەنێوان سێ مانگ بۆ 17 ساڵاندا بووە، روداوەکەش لە نیوەشەودا رودیداوە، لە ئێستاشدا پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.


PM:08:40:19/02/2019