حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ رێكخراوی جیهانی یۆنیسكۆ رێککەوتووە بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئێزدییه‌كان و یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵیش لە کوندی کۆچۆ لەشەنگال دەڵدەدرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی رێكخراوی "ئێزدییه" بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و رێكخراوی جیهانی یونسكۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاری 2019 له شنگال و ناوچه‌كانی تری عێراق گۆڕە بەکۆمەڵەکان هه‌ڵبدرێنەوە".
ئەوەشهاتووە، بەپێ بڕیارەکە یەكه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له گوندی (كۆچۆ) له شنگال هه‌ڵدەرێتەوە و دواتر كار له‌سه‌ر نزیكه‌ی 60 گۆڕی تری ئێزدییه‌كان دەکرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه".
رێكخراوه‌كه ئ دەشلێت، شێخ نایف ئه‌بو ته‌لال، نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی به ده‌ستی داعش پێشكەشی عێراق و یۆنسكۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرن.
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا داعش قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری داگیرکرد، ده‌یان هه‌زارى هاووڵاتى ئێزدیى رووبه‌ڕووى كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ و رفاندن بونەوەو پاش به كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان له گۆڕى به‌كۆمه‌ڵدا نێژران و تا ئێستاشا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه.