بارزانی و جێگرەکەی دوو پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ ئەنجامدەدەن
هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێجێرڤان بارزانی جێگری لە دوو کاتی جیاوازدا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی ئەنجامدەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بەمەبەستی دڵدانەوە، مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە جیا پەیوەندی بە کۆسرەت رەسوڵ دەکەن و دڵنیای دەەن لە چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە پەیوەندییەکەدا بارزانی و جێگرەکەی جەختیان لە رێگەچارەی گونجاو بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی نێوان ئەو دوو حزبە دکردووەتەوە.
لەکاتژمێر٣ ى پاشنیوەڕۆى دوێنێ دووشەممە 18ی شوباتی 2019 دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەبێ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەڕێوەچوو.
PM:09:42:19/02/2019