تایبەت بە هاوسەران: لەبەر ئەم هۆکارانە بە تاریکی سێکس مەکەن

توێژەران ئامۆژگاری پیاوان دەکەن کە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکس ژورەکانیان تاریک نەبێت، ئەوەش بەهۆی کاریگەری ئەو هۆرمۆنانەی کە حەزی سێکسی دروست دەکەن

 
بەپێی توێژینەوەیەک کە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو پیاوانەی بۆ ماوەیەک لە جێیەکی روناکدا کات بەسەر دەبەن بە شێوەیکی بەرچاو ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن لە جەستەیاندا بەرزترە بە بەراوردی ئەو پیاوانەی زیاتر لە ژوور و شوێنی تاریکدا کات بەسەردەبەن.

هەروەها دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی لە روناکیدا ئەو پرۆسەیە دەکەن  باشترن و سێ هێندە زیاتر چێژی لێ دەبینن وەک لەو پیاوانەی لە تاریکیدا کردارەکە ئەنجامدەدەن، ئەوەش بەهۆی بۆ زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن لە جەستەیاندا.

پسپۆڕان رێنمایی پیاوان بە گشتی دەکەن لەکاتی سێکسکردندا گڵۆپی ژوورەکانیان نەکوژێننەوە، ئەگەری زۆرە ئەمە یارمەتیدەربێت بۆ رێکخستنی ئاستەکانی ئەو هۆرمۆنە و ببێتە هۆی  ئەزمون و چێژێکی باشتر.

 


PM:10:02:19/02/2019