لە قەزای ئامێدی 28 خوێندکاری زانکۆ بەهۆی کارپێکردنی مۆلیدەوە ژەھراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه 19ى شوباتى 2019 لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی کۆلێجى پەروەردە لە قەزای ئامێدی بەھۆی دوکەڵی موەلیدەوه 28 خوێندكار ژههراوى بوون.
بەپێی زانیارییەکان روداوەکە بەهۆی زیادبونی دوکەڵی مۆلیدەی کارەبا لەناو ھۆڵی ئاھەنگەکە رویداوەو لە ئەنجامدا 19 خوێندکاری کوڕ و ھەشت خوێندكارى کچ ژەھراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكهمان کران.
پاش چارهسهركردنى سهرهتایى ژمارەیەک لەو خوێندکارانە باری تەندروستیان جێگیربووە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و ھەندێکیشیان لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماونهتهوه.
لەوبارەیەوە د. نەجیب سەعید رەشید، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ خوێندکارەکان کراوە و مەترسی لەسەر تەندروستییان نەماوە.