بڕیارە سبەینێ چوارشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوەیەکی بەفراوان بە بەشدای هەیەک لە جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسی و تەواوى ئۆرگانەکان ئەنجامبدات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەکەی سبەینێی یەکێتی بەرفراوان دەبێت و زۆربەی کادرو ئاندامانی یەکێتی تاییدا بەشدار دەبن، لەوبارەیەشەوە مه‌كته‌بی سیاسی گشتاندنێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان كردووە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەی سبەینێ دا دوایین هه‌ڵویستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان رووندەكرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکیتی و پارتی نەگەیشتونەتە رێککەوتن.