خانمه ئهكتهرێی ناوداری به‌ریتانی بێثانی ماریا بێڵز له نهۆمی 19یه‌می باڵاخانهیهكەوە له له‌نده‌ن كه‌وته خواره‌وه و گیانی لەدەستدا ، گوماندەکرێت بەهۆی گرتنی وێنەی سێڵفیەوە توشێ ئەو روداوە بوبێت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردوە، ئەو خانمه ئه‌كته‌رە ته‌مه‌نی 22 ساڵه و دوای شه‌وه ئاهه‌نگێك بۆ نانی نیوه‌ڕۆ چوه‌ته تاوه‌ری هیرۆن له شاری له‌نده‌ن، به‌ڵام له بالكۆنی نهۆمی 19ه‌وه كه‌وتوه‌ته سه‌ر سه‌قفێكی شوشه‌یی و گیانی لەدەستداوە.
دوای گیانله‌ده‌ستدان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه، كه ره‌نگه ئه‌و خانمه ویستبێتی سێڵفییه‌ك بگرێت، لە ئێستاشذا پۆلیس دوو گومانلێکراوی دەستگیرکردووە، بەڵام بەهۆی نەبونی بەڵکەی پێویست لەسەریان پێدەچێت ئازادبکرێن.