دوو یاریەکەی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکان بە بێ گۆڵ کۆتایی هات



ئەمشەو دوو یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدراو هەردو یاریەکە هیچ گۆڵێکی تێدا تۆمارنەکراو بە یەکسانبوون بە کۆتا هات.
لەیەکەم یاریدا بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیۆنی فەرەنسی و دوای ٩٠ خولەک یاریکردن هەردو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
یاری گەڕانەوە لە یاریگای کامپ نۆ لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
لە یاری دووەمدا ، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رووبەڕووی بایرن میونخی ئەڵمانی بووەوە لە یاریگای خۆی، بەڵام بە درێژایی یاریەکە هەردو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت لە یاریگای بایرن.



AM:01:06:20/02/2019