ئەمەریکا لەسەر کورد هۆشداری دەداتە تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "توركیا باجی ھەر ھێرشێك دەدات، كە بیكاتە سەر ھاوپەیمانە كوردەكانمان لە سووریا".

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ترەمپ نەخشەڕێی ئەمەریكای بۆ مامەڵەی توركیا لەگەڵ دۆخی سووریا خستووەتەڕوو، نەخشەی تەواو ئامادەكراوە بۆ ئەوەی ھاوپەیمانەكانمان لە سووریا پارێزراوبن دوای كشانەوەمان لەو وڵاتە".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكردووە: "گەرەنتی ئەوە دراوە لەگەڵ ئەوەی داعش بەرەو لەناوچوونە، ھاوپەیمانەكانمان پارێزراوبن و ئەگەر توركیا ھێرش بكات، ئەوا باجی ھێرشەكانی دەدات".

مایك پۆمپیۆ دەشڵێت: "ئەمەریكا سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش و مەترسییە ئەمنییەكان، نەك تەنیا بۆ سەر واشنتن، بەڵكو بۆ سەر ھاپەیمانەكانیشمان".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمەریکا سوورە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی لە رژۆئاوای کوردستان.



PM:02:28:20/02/2019