شاجوانە نوێکەی کوردستان باسی ئەو کەسانە دەکات داوای پەیوەندی خۆشەویستیان لێکردووە

سانا مەحمود کە شاجوانی کوردستانەو لە سوید ژیاوە باسی ئەو کەسانە دەکات دوای بوونی بە شاجوان داوای پەیوەندی خۆشەویستیان لێکردووە.

شاجوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " دوای بوونم بە شاجوان هیچ کەسێک داوای خۆشەویستی لێ نەکردووم".
هەروەها دەشڵێت" کەس داوای ژیانی هاوسەریشی لێ نەکردووە".

لە زۆر کاتدا ئەو کەسانەی ناوبانگ دەردەکەن و بەتایبەتی لەبوارێکی وەک شاجواندا خەڵکانێکی زۆر بەتایبەتی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوای پەیوەندیان لێدەکەن.

سانا مەحموود، لە ساڵی 1996 لە شاری هەڵەبجە لەدایك بووە، لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی لە وڵاتی سوید دەژی، مانگی 12ی 2018 وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.




PM:03:20:20/02/2019