ڤیدیۆ.. خانمە سەماکارێک لەسەر لوتکەی بینایەکی بەرز رسکێکی گەورە دەکات

خانمە سەماکارێکی ناسراوی روسی لەسەر بورجی بینایەکی ١٦ نهۆمی رسکێکی گەورە دەکات کاتێک سەما دەکات.

ماریا کورچینیڤسکایا رسکێکی ئازایانە دەکات کاتێک بەدەستگرتن بەستونێکی سەر بینا ١٦ نهۆمیەکەوە سەما دەکات.

ماریا دان بەوەدا دەنێت کە ئەو سەرباری ئەوەی لەچەندان شوێنی هەستیارو مەترسیدار سەمای کردووە، لەوانە لەسەر پردی بەرز، لەسەر سەهۆڵ، بەڵام سەمای سەر ئەم بینا ١٦ نهۆمیە بە مەترسیدارترین دەزانێت، چونکە ئەو بۆریەی دەستیپێوەگرتووەو سەمای کردووە زۆر شێدارو لینج بووە.

ماریا ئەو سەمایەی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨ دا ئەنجامداوە، بەڵام خۆی بەم دواییانە بڵاویکردۆتەوە.




PM:03:57:20/02/2019