هێرشێکی چەکداری لە کەرکوک رویداو دوو کەس بونە قوربانی

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە کەرکوک ئه‌ندامێكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ عیراق كوژرا و چه‌كدارێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بریندار بوو.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ واستی‌ ده‌ستڕێژی‌ گولـلـه‌یان له‌ چه‌كدارێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و ئه‌ندامێكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ عیراق كردوە و لە ئەنجامدا ئەندامەکەی ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ عیراق كوژرا و چه‌كداره‌كه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیییش بریندار بوو.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە "دوای روداوەکە هێزێكی‌ ئه‌منی‌ گەماری شوێنەکەیان داوەو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.


PM:08:34:20/02/2019