بڕیارەسه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ى ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى چاکسازى کشتوکاڵى بۆ كورد و توركمانه‌كانى كه‌ركوك بگەڕێندرێتەوە.
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی پێکهێنراوە کە له نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و په‌رله‌مان له پێكهاته‌كانى كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پێکهاتووە بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى كه‌ركوك.
ئاماژی بەوەشکردووە، له كۆبونه‌وه‌ى لیژنە هاوبەشەکەدا کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠ی شوبات بەڕێوەچوو، بڕیاردراوە هه‌ریه‌ك له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى قه‌ره‌هه‌نجیر و شوان و پردێ و حەویجە بكرێت به‌ناوى خاوه‌نه‌كانیانه‌وه، كه ئێستا تێیدا كارى كشتوكاڵ ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ى كورد و توركمان زه‌ره‌ه‌مه‌ندبون له نه‌بونى موڵكیه‌تى ئه‌و زه‌ویانه و ئێستا بڕیاردراوه به‌ناویانه‌وه بكرێت.
باسی لەوەشکرد، هەرلە میانی کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە سەرجەم ئەو بڕیارانەی دادگا رابگیرێت کە دژی جوتیارانی کورد لە دادگاکانی کەرکوک تەمیز دەکرێتەوە، هەروەها بڕیاریشدراوە پڕۆسەی بە بازاڕکردن زەوییە کشتوکاڵیەکانی کەرکوکیش بگرێتەوە و كێشه‌ى زه‌ویوزارەکانى كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت و مه‌له‌فه‌كان دابه‌شبكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ خەندان ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكردوە، ماوه‌یه‌ك دانه‌نراوه بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى لیژنه‌كه، به‌ڵام كاره‌كان قۆناغى باشیان بڕیوه و هه‌نگاوى باشنراوه، به‌راورد به ساڵانى پێش‌و ئێستا هه‌وڵه‌كان جدیترن له‌لایه‌ن حكومه‌ت عێراقه‌وه، ئه‌م نیه‌ته‌ش بەروونى هه‌ستی پێده‌كرێت.