بەرهەمی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە

دوو کۆمپانیای گەورەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەرزبونەوەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتیان بە رێژەیەکی بەرچاو راگەیاند.

هەریەک لە کۆمپانیای دانە غەز دانەغاز، کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سروشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەکەی کە کۆمپانیای (نەوتی هیلال)ە رایانگەیاند، کە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕێژەی 30% زیادی کردووەو،.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە سێ ساڵی داهاتووشدا بەرهەمی رۆژانەی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان لە 400 ملیۆن بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا بەرز دەکرێتەوە.

هەروەها کۆمپانیاکە پلانی ئەوەشی داناوە، کە لە مساڵدا بەرهەمهێنانی غاز لە 19%وە بۆ 25% زیاد بکات، هەروەها بەنیازه لەمیانەی دوو ساڵ تا سێ ساڵی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 170% زیاد بکات. 

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیای دانا غاز ، ئاستی وەبەرهێنان لە پرۆژەی غازی کوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەمەش کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە 250 ملیۆن بەرمیل، کە بەمەش توانراوە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار پاشەکەوت بکرێت بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی، کە دەبوو لە کڕینی سووتەمەنی سەرف بکرێت.
 
بەپێی ئەو رێککەوتنێک کە لە رۆژی 2ی حوزەیرانی ساڵی 2017  لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفت واژۆ کراوە، پێویستە لە ساڵی 2019 دا غازی سروشتیی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی ناوخۆ و کارگەکان و وێستگەکانی کارەبا دابین بکات و لە هەمان ساڵیشدا بۆڕیی هەناردەی غاز بۆ تورکیا تەواو ببێت و لە ساڵی 2020 فرۆشتنی غازی سروشتیی هەرێم بۆ تورکیا و ئەوروپا دەست پێ بکات.

 


AM:12:11:21/02/2019