مووچەی مانگی 12 پاشەكەوت ناكرێت

مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی موچەخۆرانی هەرێم پاشەكەوت ناكرێت و بەر لە نەورۆز سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگاداروە لە وەزارەتی داراییەوە بە "سپی" دراون وەزارەتی دارایی ووردبینی لە لیستی موچەی سەرجەم فەرمانگەكاندا كردووە و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكرد كە موچەی مانگی 12 بەهۆی پشووەوە ڕۆژی 5ی ئازار دابەش ناكرێت و دەخرێتە رۆژی 6ی ئازار.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان یەكەم وەزارەت پێشمەرگە و دواتر پەروەردە و تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن و بەر لە نەورۆزیش سەرجەم فەرمانبەران مووچەیان پێدەدرێت.

ئەوەش لەكاتیكدایە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی و یەكشەممەی داهاتوو خانەنشینانی مەدەنی مووچە وەردەگرن.
 




AM:11:30:21/02/2019