پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین توانیان ٢٣ كەس بە تۆمەتی تەقە و فێڵكردن و زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە فەرمانی گرتنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین ٢٣ تۆمەتبار دەستگیردەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەكانی (٤٠٥-٣١) تۆمەتبارێك تەقەی كردووە و دوای دەستگیركردنی دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا و چەند تۆمەتبارێك فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووەو پارەیان بەفێڵ لێوەرگرتوون.

 پۆلیسی سلێمانی رونیشی كردووە، دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیركراون كە هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی




PM:12:27:21/02/2019