كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نرخی پەوەندیكردن لە ئۆفەری مانگانەی خەلات گران دەكات

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت لەئەمرۆ پێنجشەممە 21ی شوباتەوە نرخی پەوەندیكردن لە ئۆفەری مانگانەی خەلات لە هێڵی فەرمانبەران گران دەكات.

لەنامەیەكدا كۆمپانیای ئاسیاسێڵ  بەشداربوانی هێڵی ئۆڤەری مانگانەی خەڵات لە هێڵی فەرمانبەران ئاگاداركردوەتەوە رایگەیاندوە"بەشداربووی بەرێز، ئاسیاسێل هیوادارە سوودت لە ئۆڤەری مانگانەی خەڵات وەرگرتبێت، تكایە ئاگاداربە كە لە 2019/2/21 ـەوە نرخی ئەم ئۆڤەرە دەبێتە 10,000".

لەنامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە"بەڵام لەگەڵ هەر تازەبوونەوەیەكی مانگانەی ئەم باكێجە، بڕی 1 كیگابایت ئینتەرنێت وەك خەڵات وەردەگریت، بۆ ڕاگرتنی بەشداری 0 بنێرە بۆ 282".

ئەو سیمكارتەی ئاسیاسێل لەساڵی رابردوودا بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا دابەشی كرد پێشتر بە شەش هەزار دینار پاكیچجەكە نوێدەبووە و لە ئێستادا كردویەتیە 10 هەزار و رایگەیاندووە "گرانكردنی نرخەكە لەسەرداوای حكومەتی عێراقی بووە و پەیوەندی بە كۆمپانیاكەوە نیە".



PM:12:38:21/02/2019