وادەی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕێكخستنەوەی كاری تەكسی ڕاگەیەندرا

بەڕێوبەری گواستنەوەو گەیاندنی پارێزگای سلێمانی وادەی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی كاری تاكسی ڕاگەیاند و دەڵێت: جێبەجێكردنی پرۆژەكە قەرەباڵغی لە شەقام و ڕێگەوبانەكان كەم دەكاتەوە.

سدیق محەمەد، بەڕێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە" پرۆژەی ڕێكخستنەوەی كاری تاكسی لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە".

هەروەها وتیشی: جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی كاری تەكسی دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقام و ڕێگەوبانەكان.




PM:02:35:21/02/2019