پۆلیسی سلێمانی: گەنجێکی ۲۹ ساڵ کوژرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، گەنجێكی ۲۹ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدابەفیشەك کوژراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ لە گەڕەكی شۆڕشی نوێی شاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن ٢٩ساڵ بەفیشەك كوژراوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان دەرخستن و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوەكە كرا و تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ە، و لەدایکبووی ۱۹۹۰ لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

ئەوەشی خستە ڕوو، لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.


PM:04:47:21/02/2019