بەوێنە...کارینا کاپور بە شێوازێکی کلاسیکی دەردەکەوێت

کارینا کاپوور، ئەستێرەی بۆڵیوود ناسراو بە شاژنی بۆڵیوود، کۆمەڵێک وێنەی نوێی گرتووە بۆ گۆڤارێکی ھونەری سینەمایی.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی ھیندی، "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود لە نوێترین دەرکەوتنیدا کۆمەڵێک وێنەی بۆ گۆڤاری "فایەر فیلم" گرتووە، کە تیایدا بە شێوازێکی کلاسیکی دەردەکەوێت.
 
ھەروەھا لە گۆڤارەکەدا خانمە ھونەرمەند لە لێدوانێکیدا باسی لە ژیانی ھونەری و تایبەتی خۆی و کاری داھاتووی کردووە، کە کۆتا کاری بریتییە لە فیلمی "ڤێری دی ویدینگ".
 
کارینا کاپوور، ئەستێرەی تەمەن ٣٦ ساڵان، ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ٢٠١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ "سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆڵیوود پێکھێناوە، بوونەتە خاوەنی کوڕێک بە ناوی "تەیمور".


PM:05:25:21/02/2019