ترەمپ: پەیوەندی توند و تۆڵم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کرد، هەنگاوی گەورەتر بنێت لە دانوستانەکانی تایبەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەیدا، تا سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگیرێن.

بەر لە هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونی دووەم کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور، دۆناڵد ترەمپ هیوای خواستووە کە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێن و دەڵێت "ئەگەر بڕگەکانی دانوستانەکان نەکرێنە کردار، ناتوانن سزاکان لەسەر کۆریای باکور سوکتر بکەن، یان بە یەکجاری لایببەن".

ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندیی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور هەیە و، دڵنیایە لە دووەم کۆبوونەوەی لەگەڵیدا لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام، لە ٢٧ و ٢٨ی ئەم مانگەدا، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدەستدەهێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمە دووەم جارە هەردوو سەرۆک کۆببنەوە لەوەتەى پەیوەندییەکانیان ئاسایی بووەتەوە.



PM:06:56:21/02/2019