رۆناڵدۆ: من بەتەنها پێنج نازناوم بردۆتەوە بەڵام ئاتلەتیکۆ یەک نازناویشی نیە


بۆ دووەم جار رۆناڵدۆ لە کۆتایی یاری بەرانبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کاتێک یانەی ٢-٠ دۆڕاو ئەویش بەلای رۆژنامەنوساندا تێپەڕی کرد.
رۆژنامەنوسان داوایان لە رۆناڵدۆ کرد قسەیان بۆ بکات لەسەر دۆڕانەکە، بەڵام ئەو جارێکی تر وەک لە کاتی یاریەکە بە ئاماژە ئەو قسەیەی کرد، لە بەردەم میدیاکاندا، بە دەنگی بەرز وتی" شتێکی ئاساییە بەڵێ ئەمە تۆپی پێیە من ٥ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانم بردۆتەوە، بەڵام  یاریزانە لاوەکانی ئاتلەتەیکۆ مەدرید نەیانتوانیوە هیچ نازناوێک ببەنەوە.
ئەم وتانەی رۆناڵدۆ لە دوای ئەو هێرشانەی هاندەرانی ئەو یانەیە هات کە لە کاتی یاریەکە فیکەو جنێ و هاهویان لێکردو ئەویش وەڵامی بە توندی دانەوە.




PM:07:24:21/02/2019