تەقینەوەیەکی بەهێز له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم له شاری عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستان رویدا و به‌هۆیه‌وه 10 چه‌كداری سه‌ربه توركیا كوژران و برینداربوون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز، ته‌قینه‌وه‌كه پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی شوبات، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمێكی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه رویداوه، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت.
بەپیی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه، لە ئاکامدا 10 چه‌كداری سه‌ربه توركیا كوژران و برینداربوون.
لایخۆشییەوە رۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکیا لەزاری به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره بڵاویکردەوە، کە بەرپرسانی تورکیا ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان خستوه‌سته ئه‌ستۆی یه‌كینیه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یەپەگە.