دوو پۆلیسی لیوای ٢ی نهوت و گاز له گۆماوێکدا لە گوندێکی نزیک لە ناحیهی قادرکەرەمی سەربە قەزای چەمچەماڵدا خنکان.
ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی شوبات، دوو پۆلیسی لیوای ۲ی نەوت و گاز لە گۆمێکی ئاوی باراناودا لە نزیک گوندی کۆرومۆری ناحیەی قادرکەرەمی سەربە قەزای چەمچەماڵ خنکاون.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانی غەواس و هێزەکانی پۆلیسەوە تەرمی یەکێک لە پۆلیسەکانیان دەرهێناوە و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسەکەی تر.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر تهرمهكان رەوانهی پزیشكی دادوهری سلێمانی دهكرێن.