پارتی: بەم نزیکانە گۆرانکاریی گرنگ روو دەدەن

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی رایگەیاند، لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان لگەڵ یەکیتی و لەم نزیکانە گۆرانکاریی گرنگ روو دەدەن.

چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەم نزیکانە گۆڕانکاریی گرنگ روو دەدەن، لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەشتنی تەواو لە سەر زۆربەی کێشەکان هەبووە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لەو شوێنانەش كه‌ بۆچوونی جیاواز هەبووە، هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین.

لایخۆشییەوە رابیعه‌ محه‌مه‌د، کاديری باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەختی لەوەکردووە، لە کوێ گفتوگۆکان پچراون، لەوێوە لەگەڵ پارتی دەست پێدەکەنەوە. 

رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی دەستیپێکرد، هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو حزبەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لەلایەن پارتیەوە دڵنیایی تەواو لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە بە یەكێتی نەدراوەو، یەکێتی دەیەوێت پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بکات بە یەک پاکێج لەگەڵ پرسی کەرکوک و بەغداد.




PM:09:16:21/02/2019