خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد"لۆکە زاهیر "، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێ بلآودەکاتەوە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی لەشی دابەزیووە.
لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام خانمە گۆرانی بێژی ناسراو لۆکە زاهیر وێنەیەکی خۆی بلآودەکاتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارانی.
وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە لۆکە زاهیر کێشی لەشی دابەزیوەو بەمەش زیاتر لە جاران سەرنجڕاکێشتر دەرکەوتووە.
لۆکە زاهیر لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.