کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند  شەپۆلێکى نمە باران ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی، بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى دەریای ناوەراست پێشبینى دەکرێ شەپۆلێکى نمە باران ڕوو لە ناوچەکەمان بکات.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە سەرەتا لە ڕۆژئاواى هەرێم دەست پێدەکات پاشان ووردە ووردە کاریگەریەکى زیاتر دەبێت تا دەگاتە زۆربەى ناوچەکان و هەروەها کەرکووک گەرمیانیش دەگرێتەوە .

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هاوکات بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت.

 



PM:09:34:21/02/2019