هەڤاڵ ئیبراهیم بەرهەمێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی لاوی کورد "هەڤاڵ ئیبراهیم" بەرهەمێکی بە زمانی عەرەبی بەناوی " تاذيني" بڵاوکردەوە.

لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە توتوب  یوتیوبی هونەرمەندی لاوی کورد هەڤاڵ ئیبراهیم بۆ یەکەم جار گۆرانییەکی بەزمانی عەرەبی بەشێوەی دەنگ بڵاوکردەوە.

گۆرانی "تاذيني"، هۆنراوەی توراس عێراقییە، ساڵح کوەیتی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، میکس و ماستەرینگی لەلایەن بەهمەن فەرجی بۆ کراوە و کۆمپانیای فۆرموزیک کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە.

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم خەڵکی شاری دهۆکە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری موسڵ لەدایکبووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردووە، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.




PM:09:48:21/02/2019