پرۆژەی پاسی شەوان لە شاری سلێمانی جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمنزیکانە پڕۆژەی پاسی شەوان لە شاری سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 
 
سدیق محەمەد ،بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی  لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،ب ەمەبەستی جێبەجێکردنی بۆ پڕۆژەی پاسی شەوان  ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ و شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگیراوە،لە ئێستاشدا  تەنھا چاوەڕێی ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
 
وتیشی، بۆ دابینکردنی  چەندین پاسی مۆدێرن دابین  ھەفتەی داھاتوو، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای شار پرۆدێکشن دەکەن.


لەباری کاتی کارکردنی پرۆژەکەوە سدیق محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتژمێر 6ی بەیانیەوە تا کاتژمێر دووی شەو بە بەردەوامی و بە سیستمی کات، لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ھاوڵاتیان دەگوازنەوە.
 
بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانی لەبارەی پرۆژەی ڕێکخستنی تەکسی لە سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، تەنھا ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانی ماوە بۆ جێبەجێکردنی، بەجێبەجێکردنی پرۆژەکەش سلێمانی دەکرێت بە نزیکەی 100 وێستگەوەو ھەر وێستگەیەک ژمارەیەک تەکسی بۆ دابین دەکرێت و شەوانە ئێشکگری دەکەن، ئەمەش لەپیناو ئەوەی ئەو لۆدەی لەسەر شەقامەکان ھەیە کەمبێتەوە تەنھا لەکاتی پێویستدا تەکسی لەسەر شەقامەکان ھەبێت.


PM:11:12:21/02/2019