بەهۆی تەقینەوەیەک لە کۆبانی شەش شەڕڤان شەهید و برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای کوردستان  شه‌ش شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌  شەهید و برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی شوبات، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی يەپەگە له‌ گوندی كۆربینكار-ی سه‌ر به‌ شاری كۆبانێ روویداو، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێنج شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ڕڤانێكیش برینداربووه‌. 

تا ئێستا ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە هیچ زانیارییەکیان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.


PM:11:22:21/02/2019