لە پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان ترامپ و ئۆردوغان، باس لەزەرورەتی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا دەکەن. هاوکات کۆشکی سپی بڕیاری داوە دوای کشانەوەی هێزەکانیان ٢٠٠ سەرباز لەو وڵاتە بهێڵێتەوە.
ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لهسهر كشانهوهی هێزهكانی ئهمەریكا له سووریا و دروستكردنی ناوچهی ئارام لهو وڵاته رێككهوتوون.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کۆشکی سپی لە بارەی گفتوگۆی ئەو دوو سەرۆکە بڵاویکردووتەوە" "هەردوولا کۆک بوون لە پێویستی دروستکردنی ناوچەی ئارام کە بۆ هێرشنەکردنە سەر هێزە کوردییەکان گرنگە".
کۆشکی سپی بڕیاریداوە، 200 سەرباز لە دوای کشانەوەی لە سووریا بهێڵێتەوە و بۆ ئەوەش لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان رایگەیاندووە: "ئەو بڕیارە گەرەنتی ئەوە دەدات کە ئەمەریکا هەڵەی عێراق لە سووریا دووبارە ناکاتەوە".
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە، کە لە مانگی سێ دا ئەمەریکا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە.