هەسەدە مەدەنیەکانی ژێر دەستی داعش دەگوازێتەوە

ئەمڕۆ هەینى دەیان ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر و نەفەرهەڵگر هاووڵاتییانى مەدەنییان بۆ ڕزگارکردنیان لەژێر دەستى داعش لە کۆتا ناوچەى ڕێکخراوەکە لە سوریا هەڵگرتووە.

بەگوێرەى هەواڵی میدیاکانى فەڕەنسا، هەڵگرتنى ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە بە مەبەستى هێنانە دەرەوەیانە لە باغوز، کە دواین ناوچەى داعشە لە سوریا.

بەگوێرەى ئاژانسی ڕۆیتەرز تا ئێستا بوونى هاوڵاتى دیکەى مەدەنى لە ناوچەى باغوزى ژێر کۆنترۆڵى داعشدا ڕوون نییە، کە هێزەکانى سوریاى دیموکرات "هەسەدە" دەیانەوێت ڕزگاریانبکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، ئەمڕۆ هەینی هەسەدە هەوڵدەدات لە ڕێگەی کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەتەوە، هاوڵاتییانی مەدەنی شارۆچکەی باغوز ڕزگاربکات.


PM:05:34:22/02/2019