قوربانیانی دەستی تیرۆر لە عێراق و هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە

حکومەتی عێراق  ماوەی مانگێكەلیژنەیەکی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی دەستی تیرۆر پێکهێناوەو بەم نزیکانە کارەکانیان کۆتایی پێدێت، بەپێی بڕیارەکە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش وەك هاووڵاتی عێراقی قەرەبوو دەكرێنەوە.

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی مانگێكە بە مەبەستی چۆنیەتیی قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی دەستی تیرۆر لیژنەیەكی عێراق لە هەرێمی كوردستانن.

وتیشی، بڕیارە  لیژنەیەك لەبارەی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییانی دەستی تیرۆر دروست بكرێت، كە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و شەهیدان و دادوەرێك تێیدا بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەستبەكاربوونی لیژنەی قوربانییان و زیان لێكەوتووانی دەستی تیرۆر لە عێراق، پرۆسەی قەرەبووكردنەوەکە لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

ئاشكرای كرد، بەهۆی جیاوازی لیژنەكە نازانرێت چی پێویستە، بەڵام پرۆسەكە لەسەر ئاستی عێراقدا بەڕێوە دەچێت و لە ناوچەكانی تر چۆن بووە هەر ئەویش بۆ هەرێمی كوردستان هەر ەبوشێوەیە دەبێت.

 لە سەر ئاستی عێراق لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی شەڕی تیرۆر، وبڕیارە سەرجەم هاووڵاتییانی دەستی تیرۆر قەرەبوو بكرێنەوە.



PM:04:41:23/02/2019