گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی‌و هۆڵندەو ئەڵمانیا دەستپێدەکات

بڕیارە مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ هەریەک لە وڵاتانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا دەستپێبكات.

 لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی، تاهیر عەبدوڵا بەڕێوبەری فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند" بڕیارە هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی 6 ی ئادار لە یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ شاری دیسنجەری ئەڵمانیا دەست پێبكات".

بەڕێوبەری فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی، بڕیارە دوای ئەنجامدانی ئەو گەشتە ، گەشتەكانی تر بۆ وڵاتی هۆڵەندا فراوان بكرێت، بەڵام تا خشتەی گەشتەكان نەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، وادەی ئەنجامدانی گەشتەكان دیاركراو نییە.



PM:10:55:23/02/2019