دوێنێ شاخی " بۆین " کە دەکەوێتە سەر سنوری ئێران لە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، هەرەسی هێنا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی خەڵکی ناوچەکە، ئەو شاخە کە دەکەوێتە سەر سنوری ئێران هەرەسی هێناوەو، رێگای گوندی " بۆین "ی داخستووە، لە ڤیدیۆکەدا تۆز دەردەکەوێت کە لەشاخەکە هەڵدەسێت و بەردو خۆڵیش دێتە خوارەوە.
ئەم ردووداوە سروشتیە بە دەگمەن لە کوردستان روودەدات و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، هەندێک بۆچوون دەیگەڕێننەوە بۆ هەرەسهێنانی گابەردەکانی ژێر زەوی لە قوڵاییەکی زۆردا کە هەندێکجار بەهۆی بوومەلەرزەوە روودەدەن.
ئەو ڤیدیۆیە نێردراوە بۆ کەناڵی ئێن ئارتی.