پۆلیسی سلێمانی: ژنێكی 68 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی شاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 68 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێناو پۆلیس ووردەکاری رووداوەكە ئاشكرا دەكات.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە وێنەیەكی بۆ "سپی" هاتووە، نیوەرۆی ئەمڕۆ 24ی 2ی 2019 ، ژنێكی تەمەن 68 ساڵ بەناوی (م، ع، ق) لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شەهیدانی ئازادی لەشاری سلێمانی، بەچەقۆ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، دوای رووداوەكە، ژنەكە بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، گیانی لەدەستدا.

لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، ژنەكە بە چەقۆ خۆی بریندار كردووەو زانیارییە پزیشكییەكانیش دەڵێن كە ژنەكە نەخۆشی دەرونی و نەخۆشی غوددەی هەبووە، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە.


PM:03:44:24/02/2019